English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2023-11-18 [11:11 AM]

هەولێر – ZNA


به‌ چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی

شانۆی شه‌قام له‌ شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕۆژانی (19، 20، 21ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2023)، به‌ به‌شداری تیپه‌ شانۆییه‌كانی (كوردستان، عێراق، سووریا، ئێران، جه‌زائیر، تونس و ئیتاڵیا) به‌ڕێوه‌بچێت.


به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ بیست و چوار تیپ و گرووپی شانۆیی ده‌قه‌ شانۆییه‌كانیان له‌ كه‌ركووك نمایش ده‌كه‌ن.


له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، جگه‌ له‌ نمایشی شانۆ، ڕێوڕه‌سمی ناساندن بۆ چه‌ند كتێبێك ده‌كرێت و هه‌شت شانۆكاری به‌ ئه‌زموونیش به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به‌ هونه‌ری شانۆ و ئه‌زموونه‌كانیان له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


ده‌ق و نمایشه‌ شانۆییه‌كان و لێهاتوویی شانۆكاره‌كان له‌ لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و كچ و باشترین بیرۆكه‌ و به‌رهه‌م و ده‌رهێنه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.


به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌ دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ دێت، كه‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستیه‌گه‌ڕ له‌ پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ خوله‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك و سه‌رخستنی فێستیڤاڵه‌كه‌.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad