|
هەولێر – ZNA به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، جێگرانی پارێزگار، قائیمقام و به‌رپرسانی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رخێڵ غه‌فار، وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كاربوو.
له رێوڕەسمەکەدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به كاروچالاكی سێ ساڵی رابردووی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرد و وێڕای نرخاندنی كاره‌كانی و سه‌ركه‌وتنی له پێشخستنی ره‌وتی رۆشنبیری و هونه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هیوای خواست به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه درێژه‌پێده‌ری پڕۆژه و خزمه‌ته‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له وته‌یه‌كدا، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین، بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پێشوو محه‌ممه‌د فه‌تاح، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه خواست.
دواتر، محه‌ممه‌د فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پێشووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه له وته‌یه‌كدا سوپاس و پێزانینی بۆ ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ به‌ڕێوبه‌ری نوێ خواست و رایگه‌یاند، له هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌كدا بێت، خۆی به هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌زانێت و خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆز وه‌سفكرد.
له كۆتایی رێوڕەسمەکەدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی پێشكه‌ش به به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه كرد و چه‌پكه گوڵی رێز و پێزانینی پێشكه‌ش به هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌ری پێشوو و نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه كرد.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |