هەولێر – ZNA
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی ئاماده‌ی كۆنفرانسێك و فێستیڤاڵی تایبه‌ت به 239 ساڵه‌ی بنیاتنانی شاری سلێمانی بوو. وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماده‌ی یه‌كه‌م كۆنفرانسی رێكخراوی "مید" بوو، تێیدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ پڕۆژه‌ی بۆ خزمه‌ت راگه‌یاند. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماده‌ی فێستیڤاڵی ناساندنی ئه‌سپی ره‌سه‌نی كوردی بوو، كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی یادی بنیاتنانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. له باره‌ی بنیاتنانی شاری سلێمانی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له سه‌رنجێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بابانه‌كان بۆ بنیاتنانی شاره‌كه سوودییان له شاره‌زایی وه‌ستا و بیناسازه به‌ناوبانگه‌كانی سنه وه‌رگرتووه، شاری سنه‌ش له لایه‌ن ئه‌رده‌ڵانه‌كانه‌وه بناغه‌كه‌ی دانراوه و بۆ دامه‌زراندنی شاره‌كه‌ش، سوود له توانا و شاره‌زایی وه‌ستا هه‌ورامییه‌كان و ده‌ستڕه‌نگینه‌كانی هه‌ورامان وه‌رگیراوه.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad