English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌م دیداری ئه‌ده‌بیی ئاكرێ به‌ڕێوه‌چوو
2023-11-13 [01:11 AM]

هەولێر – ZNA


یه‌كه‌م دیداری ئه‌ده‌بی ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی ئیداری و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی سنووره‌كه‌ له‌ ئاكرێ به‌ڕێوه‌چوو.

ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو و له‌ وتارێكدا پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ چالاكییه‌ رۆشنبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كانی ئاكرێ دووپاتكرده‌وه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت پشتیوان و سه‌رخه‌ری چالاكییه‌ رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كانتان بێت.

دیداره‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزاڤی رۆشنبیری ئاكرێ، رێكخرابوو‌.

له‌ وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاواندا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت باسی له‌ گرنگی رۆڵ و به‌شداری كارای ئه‌دیب و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی ئاكرێ له‌ پێشخستنی بزاڤی رۆشنبیری كوردیی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ئاكرێ له‌ كاروانی پێشخستنی رۆشنبیری و هونه‌ری كوردستان به‌ گشتیی و ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تیی هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی رۆشنبیرانی ناوچه‌كه‌ جگه‌ له‌ زمانی كوردی، به‌ زمانی عه‌ره‌بیش قه‌ڵه‌مه‌كانیان خستووه‌ته‌ خزمه‌تی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌یان و بوونه‌ته‌ پردی په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و كولتووری و رۆشنبیری نێوان پێكهاته‌ جیاجیاكانی عێراق.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری له‌ سنووره‌كه‌ پشتیوان و هاوكار ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، خزمه‌تی زیاتری به‌ره‌وپێشبردنی بزاڤی رۆشنبیری و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بكات.

یه‌كه‌م دیداری ئه‌ده‌بی ئاكرێ، سێ پانێڵی له‌ خۆگرتبوو، دواتر له‌ رێوڕەسمێکدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی دیداره‌كه‌ به‌خشرایه‌‌ بنه‌ماڵه‌ی شاكر فه‌تاح، وه‌ك رێزگرتنێك له‌ خه‌بات و خزمه‌ته‌كانی، به‌ بواری رۆشنبیری كوردستان به‌ گشتیی و ئاكرێ به‌ تایبه‌تی.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad