هەولێر – ZNA
ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێکدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی بهخشییە به نووسه‌ر و چیرۆكنووس و به‌ڕێوبه‌ری پێشووتری كتێبخانه گشتییه‌كان، ئاسۆ حه‌سه‌ن. ریوڕەسمەکە له لایه‌ن به‌شی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد رێكخرابوو. له وتارێكدا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ رێكخه‌رانی رێوڕەسمەکە، دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، رێز له‌و قه‌ڵه‌مه به‌رجه‌ستانه بگرێت، كه له كاروانی رۆشنبیری و هونه‌ری كوردییدا رۆڵی پێشه‌نگانه‌یان گێڕاوه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه له بزاوتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵگه. ئاسۆ حه‌سه‌ن، یه‌كێكه له‌و نووسه‌ر و چیرۆكنووس و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی بۆ خزمه‌تی كایه جیاوازه‌كانی كولتوور و رۆشنبیری كوردی ته‌رخانكردووه و ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان بووه و له بواری خزمه‌تی گشتیی‌دا جێپه‌نجه‌ی به سیستمی كارگێڕی كتێبخانه گشتییه‌كانه‌وه دیار بووه. وێڕای نرخاندنی كار و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان چه‌پكه گوڵی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش كرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad