هەولێر – ZNA
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت پێشوازیی له تیپی هونه‌ریی شاریا كرد. تیپی هونه‌ریی شاریا، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگی رابردوودا به‌شداری له نۆیه‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی نیوده‌لهی و چوار فێستیڤاڵی دیكه‌ی ویلایه‌ته‌كانی هیندستان كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. له دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیپه‌كه سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی بۆ رۆڵی تیپه‌كه له ناساندنی هونه‌ر و كولتووری هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵه‌كاندا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر بۆ ناساندنی كولتوور‌و هونه‌ری دێرینی پێكهاته‌كان و ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و فره‌ڕه‌نگی كولتووری له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، كه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشیی به تیپی هونه‌ری شاریا. هه‌روه‌ها ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت چه‌پكه گوڵی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به تیپه‌كه كرد. تیپی هونه‌ریی شاریا 27 ساڵه دامه‌زراوه و بایه‌خ به هونه‌ره‌كانی میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ و تابلۆی هونه‌ری سه‌مای پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad