ZNA - ههولێر
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە بینای وەزارەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری ئێکسی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتی دەرەوەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە وەزیری دەرەوە فیدان پێشوازی کردووە لە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکاندا کە لە وەزارەتی دەرەوەمان بەڕێوەچوو، هەریەک لە وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و هاوتا عێراقییەکەی، سابت عەباسى بەشداربوون".
AA
ئەم هەواڵە 1087جار خوێندراوەتەوە |