ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران سەبارەت بە بەردەوامی پیسبوونی هەوا لە ١٠ گەورەشاری ئەم وڵاتە هۆشداریی دا و ڕایگەیاند، جارێکی دیکە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی تاران داخراون و خوێندنی ئەو قۆناغە کراوەتە ئۆنلاین.
ئەو ڕێکخراوەیە داوای کردووە، چالاکییە پیشەسازییەکان کۆنترۆڵ بکرێن و خەڵکیش بۆ کاری پێویستHeading 3 نەبێ لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
بەشێک لە پەرلەمانتاران و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان باس لەوە دەکەن، پیسبوونی هەوای ئێران بەهۆی زۆریی بەکارهێنانی سووتەمەنیی مازۆتەوەیە کە حکوومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی غاز لە کارگە پیشەسازییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاری دێنێت.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |