ZNA- هەولێر
نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣ ڕایگەیاندووە، ئامادە نییە لەو دادگایەدا ئامادە بێت کە بەهۆی دۆسیەیەکی نوێوە بۆی کراوەتەوە و بڕیار بوو رۆژی سێشەممە بەڕێوە بچێت.
لاپەڕەی ئینستاگرامی ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە دادگای شۆڕش پێگە و بایەخی دادوەریی نییە و سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکانە، بۆیە ئامادە نییە لەو دادگایەدا ئامادە بێت.
دوای ئەوەی بەهۆی ئامادەنەبوونی خۆیەوە، خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن هاوسەر و منداڵانەکانی نەرگس محەمەدییەوە وەرگیرا، باس لەوە کرا ڕۆژی سێشەممە بەهۆی دۆسیەیەکی نوێوە ئەو براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ جارێکی دیکە دادگایی دەکرێتەوە .
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |