English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راگه‌یاند
2023-12-19 [01:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی بەشداریکردن لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەدا 41 بووە.

سەر لە بەیانیی رۆژی  شەممە، 16-12-2023، هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (سەدا 66) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ رەسافە (سەدا 21) بووە.

ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەرکی هەڵبژاردنى پارێزگار، چاودێکریکردنى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانیان و پەسندکردنی پارەى پڕۆژەکانی پارێزگاکانیان لە ئەستۆ دەگرێت.

رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق:

- کەرکووک: 66%

- سەڵاحەددین: 59%

- ئەنبار: 57%

- نەینەوا: 53%

- موسەننا: 45%

- دیالا: 43%

- بەسرە: 43%

- کەربەلا: 40%

- بابل: 40%

- قادسییە: 38%

- واست: 37%

- نەجەف: 32%

- زیقار: 31%

- میسان: 29%

- بەغدا / کەرخ: 32%

- بەغدا / رەسافە: 21%

 


تەنها هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا کە رۆژی شەممە، 16-12-2023 بەڕێوەچوو. لەنێو کەمپی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەیان بنکەی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا کرابوونەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن و دەنگ بدەن.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداریی دەنگدەرانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:

- سلێمانی (هەڵبژاردنی تایبەت): 89%

- هەولێر (هەڵبژاردنی تایبەت): 81%

- دهۆک (هەڵبژاردنی تایبەت): 67%


ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، لە میانی هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیدا "زیاتر لە 300 کەس دەسگیرکراون و رادەستی یاسا کراون کە هەوڵیان دەدا یاساکانی کۆمسیۆن پێشێل بکەن، یاخود کڕین و فرۆشتن بە کارتەکانی دەنگدانەوە بکەن، هێزە ئەمنییەکان پێکەوە بەیەک چاو سەیری هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەکەن، توانیومان سەدا 70 بۆ 80ـی فلاش میمۆری چاودێری سندووقەکان، بەرێگای وشکانی و فڕۆکە بگوازینەوە بۆ نووسینگەی سەرەکی کۆمسیۆن لە بەغدا".





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad