ZNA-هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرێژەی 0.2٪ بەرزبوەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە (78.12) دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش 14 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە (72.61) دۆلار.
هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەکە بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.
هەروەها بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت ئاماژەیان بەوەکردوە، کەشتییەکانیان رێگای دەریای سور دەگۆڕن و لەوێوە تێپەڕ نابن.
نزیکەی (15٪) بازرگانی و جولی ئاوی جیهان لەرێگەی گەروی سوێسەوە هاتوچۆ دەکەن، کە رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپای کورت کردوەتەوە.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |