ZNA - ههولێر
دوو بەرپرسی ئەمەریکایی بە ڕۆیتەرزییان وت بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ' سی ئای ئەی ' بیڵ بێرنس ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەڕ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەل ثانی و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسڕائیلدا لە وارشۆ کۆدەبنەوە، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەری ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ دڵنیابوونەوە لە ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسڕائیلییانەی کە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە گیراون.
لە ماوەی ڕابردوودا ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکایی و ئیسڕائیلییەوە بڵاویکردەوە کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی شەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وادەرکەوت کە هەواڵی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ نوێیەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان پشتڕاست بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەرچاوەیەک وتی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەڕدا کۆبووەتەوە. قەتەڕ نێوەندگری دەکات لە ململانێکەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستینییەکاندا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسڕائیل دەیڤد بارنیا درەنگانێکی ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەڕ ئەل ثانیدا لە ئەوروپا کۆبوونەتەوە.
voa
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |