ZNA - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پڕۆسه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بوو له كه‌ركووك كه له ساڵی 2005ـه‌وه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به گه‌لی عێراقمان ده‌كه‌م به‌هۆی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق و ئه‌م مافه ده‌ستوورییه گرینگه له سیسته‌می دیموكراسی و ئیداریماندا.
ڕاشیگه‌یاند: سوپاس و پێ‌زانین بۆ هێزه ئه‌منییه پاڵه‌وانه‌كانمان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به‌شدارییان كرد له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا.
سوودانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی حكوومه‌ته له به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌یدا و هه‌نگاوێكی دیكه‌یه به‌ره‌و لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری و به‌دیهێنانی ئیراده‌یه‌كی دواكه‌وتوو كه له ساڵی 2013ـه‌وه راگیراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كێك له دیارترین خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنه له پارێزگه‌ی کەرکووک کە لە ساڵی 2005ـەوە هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە |