ZNA- هەولێر
ڕۆژنامەی ''تیجارەتنیوز''ی چاپی تاران، لە زاری مامۆستایەکی پسپۆڕی جەماوەرناسیی زانکۆی تارانەوە ڕایگەیاندووە لە گوندێکی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١٥ گەنج کۆچیان کردووە بۆ ئوستڕاڵیا و ٤٠ گەنجی هەمان گوند بەکۆمەڵ ڕوویان لە ئەورووپا کردووە.
ڕەسووڵ سادقی دەڵێت، ئێستا زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتووانی ئەو گوندە ئافرەتن و ئاماژەی بەوەش داوە کە زۆرینەی دانیشتووانی گوندێکی شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێش کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا.
ئەو مامۆستایەی زانکۆی تاران هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی فەرهەنگی کۆچی گەنجان و دەڵێت، وای لێ هاتووە هەر کەسێک کۆچ بکات، دەبێتە پاڵەوان.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |