ZNA- هەولێر
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەم بڵاوی کردەوە ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی سووریای لە نزیک دیمەشق مووشەکباران کرد.
بە پێی ئەم هەواڵە لەم هێرشەدا دووسەربازی سووریایی کوژراون.
روانگەی مافی مرۆڤی سووریا هەروەها بڵاوی کردەوە ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی دیکەشی لە قودسەیا کردووەتە ئامانج و لەوێش ژماریەکی چەکدار بریندار بوونە.
لەم هێرشەدا نێوەندی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریا و بنکەی چەکدارانی حزبولڵا کراونەتە ئامانج.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |