ههولێر - ZNA
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2023، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داشکاندنی تایبەتی دەستپێکرد بۆ ئاهەنگ گێڕان بە نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی 2024، بەم پێیە ئۆفەر و داشکاندنەکان بریتین لە هەڵبژاردنی تەلەفزیۆن و کەلوپەلی ناوماڵی “سامسۆنگ”. هەڵمەتی داشکاندنی کۆتایی ساڵ لە هەوڵی بەردەوامی سامسۆنگەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بۆ کڕیارەکانی، چونکە سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پێزانینی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهان نیشان بدات بۆ پشتگیری و متمانەیان پێی لە ڕێگەی دەیان ساڵ لە داهێنانەوە. و دەرفەتێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانی دەڕەخسێنێت کە ببنە خاوەنی ئامێرە پێشەنگ و دڵخوازەکانیان بە پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی ناوازە بە نرخێکی تایبەت. لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەڵمەتێکی تایبەتی دیاری و داشکاندن دەستپێدەکەین بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ کڕیارەکانمان لە بازاڕی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی 2023، و ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە دیدگاکەمان دێت بۆ باشتر و ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بە پێشکەشکردنی ئۆفەری جیاواز کە ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەرانی بازاڕی عێراق دەدات دەرفەتێکیان هەبێت بۆ چێژوەرگرتن لە نوێترین چارەسەرە تەکنەلۆژییە سەردەمیەکانی سامسۆنگ".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad