ZNA:هەولێر پسپۆڕێکى خۆراکى باس لەوە دەکات ئەگەر کەسێک بۆماوەى مانگێک واز لە خواردنى برنج بهێنێت ئەوا کۆمەڵێک کاریگەریی لەسەر جەستەى دروست دەکات و دەڵێت: گەر واز لە خواردنى برنج بهێنیت پێویستە چاودێرى شێوازى گشتى خواردنى رۆژانەش بکەیت تا کاریگەرییەکانى نەخواردنى برنج لەسەر جەستەت کەم بکەیتەوە.
بە وتەى ئەو پسپۆڕە خۆراکییە، برنج سەرچاوەیەکى سەرەکى وزەیە، چونکە بڕێکى باش کاربۆهیدراتى تێدایە؛ ئەگەر بێتو واز لە خواردنى بهێنیت ئەوا کەمى وزە لە لەشتدا دروست دەبێت و بەمەش هەست بە هیلاکى و بێتاقەتی زیاد دەکات لە کەسەکەدا.
دەشڵێت: برنجى سپى و قاوەیی بڕێکى باش ریشاڵى خۆراکى تێدایە کە رۆڵێکى گرنگیان هەیە لەسەر سیستمى هەرسکردن، گەر بێتو واز لە خواردنیان بهێنیت کەمى ریشاڵ لە لەشدا دروست دەبێت و بەمەش کاریگەریی لەسەر کارى هەرس و سیستمى هەرسکردن دروست دەکات.
کاریگەرییە نەرێنییەکانى نەخواردنى برنج تەواو نەبوە، ئەو پسپۆڕە خۆراکییە دەڵێت: برنج کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاى وەک ڤیتامین بی و ئاسن و زینکى تێدایە و ئەگەر واز لە خواردنى بهێنیت، کەمى ئەم ڤیتامین و کانزایانە دروست دەبن و کاریگەریی لەسەر تەواوى تەندروستى جێدەهێڵێت.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |