ZNA:هەولێر خۆشتن بە ئاوی سارد لە هەمو وەرزەكاندا سودی تەندروستی هەیە، رێگری دەكات لە سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی مەترسیدار، تەنانەت ئەگەر خۆت بە ئاوی سارد نەشۆیت دەتوانیت پاش خۆشۆردن لە كۆتاییدا هەندێك ئاوی سارد بە جەستەتدا بكەیت، ئەمەش بە هەمان شێوەی سودی گرنگی هەیە.
گرنگترین سودەكانی:
1- سوری خوێن چالاك دەكات.
2- بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشییەكان بەهێز دەكات.
3- پلەی گەرمی لەش رێكدەخات و هاوسەنگی دەكاتەوە.
4- مێتابۆلیزم چالاك دەكات، كالۆری زیاتر دەسوتێنیت ئەمەش یارمەتی كێش دابەزین دەدات.
5- كرداری هەرس ئاسانتر دەكات.
6- وزەی زیاترت پێدەبەخشێت.
7- سیستمی خەوت باشتر دەبێت
8- یادەوەریت بەهێز دەكات.
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |