ZNA: هەولێر -تێکەڵەی هێلکە و گوێزی هندی یەک هێلکە، دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون، دوو کەوچک گوێزی هندی، کەوچکێکی گەورە هەنگوین، هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت و لە قژەکەی دەدەین بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر قژەکە بە ئاو و شامپۆ بشۆ، هەفتەی دوو جار ئەم کردارە دووبارە دەکرێتەوە.
-تێکەڵەی زەیتەکان هەریەک لە زەیتەکانی خەردەل، گوێزی هندی، زەیتی زەیتون، ڕۆزماری، تۆوی کەتان بەڕیژەیەکی یەکسان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژ و پێستی سەر دەدەیت پارچەیەکی تایبەتی قژ تەڕ دەکەیت و دایدەپۆشیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دواتر بە ئاو و شامپۆ دەیشۆیت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی گونجاو پێویستە هەفتەی جارێک ئەم کردارە بکرێت.
-تێکەڵەی چای سەوز چای سەوز لە ئاودا دادەنێیت بۆ ماوەیەک دواتر ئەو ئاوە لە قژ و پێستی سەر دەدەیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان قژەکە بە شامپۆ و ئاوی سارد دەشۆیت، هەفتەی دووجار ئەم کردارە دەکرێت
. خواردنەوەی چای سەوزیش یارمەتی هێورکردنەوەی پێستی سەر دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، هەروەها یارمەتی گەشەکردن و پڕکردنی قژ دەدات و درێژی دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە |