هەولێر : ZNA پڕۆتین پێکهاتەیەکی سەرەکیە بۆ جەستە و بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی ئەنزیم و هۆرمۆنەکان، بەهێزبوونی بەرگری جەستە و پارێزگاریکردن لە ماسولکەکان.
سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەویان تێدابکرێت و ڕێژەکەی زۆر زیادبێت لەوانەیە زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”health”.
-لەوانەیە زۆر زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین ببێتە هۆی لەدەستدانی کالیسیۆم لە ئێسکەکاندا، کە هۆکارێکی سەرەکی فشەڵبوونی ئێسکەکانە. -
مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات. -
زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین بەتایبەتی لە سەرچاوە ئاژەڵیەکانەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن. -
لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە، چونکە زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین پێویستی بە ئاوی زیاتر دەبێت و بەوەش جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |