ZNA: هەولێر لەگەڵ ئەوەی ئەم خواردنانە تەندروستن، بەڵام نابێت منداڵی ساوا بیانخوات، چونکە دەبێتە هۆی زیان ئەوانیش: -
هەنگوین لەگەڵ ئەوەی سوودەکانی هەنگوین هەژمار ناکرێن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە هەنگوین مەترسی تەندروستی بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ دروست دەکات، چونکە هەندێک بەکتریای تێدایە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی منداڵی ساوا و وایلێدەکات شیر نەخوات، بۆیە پێویستە دوای دوای تەمەنی یەک ساڵی بە منداڵ بدرێت.
-چەرەساتەکان هەموو جۆرەکانی چەرەسات نابێت بە منداڵی ساوا بدرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خنکان یان هەستیاری پێی هەبێت.
-سپێنەی هێلکە منداڵ پێویستە پێش تەمەنی یەک ساڵی بەهێچ شێوەیەک سپێنەی هێلکەی پێنەدرێت، چونکە هەستیاری دروست دەکات، بەڵام لە تەمەنی حەوت بۆ هەشت مانگی ئاساییە زەردێنەی هێلکە بخوات
-شیری مانگا قورسە بۆ گەدەی منداڵ پێش تەمەنی یەک ساڵی شیری مانگا هەرس بکات کێشەی تەندروستی بۆ گەدە دروست دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.
-شەکر و خوێ شەکر و خوێ بەهیچ شێوەیەک نابێت بکرێنە خواردنی منداڵەوە.
-میوە مزرەمەنیەکان هەندێک لە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ترشیان تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار و هەستیاری ناو دەم بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی نەدرێت بە منداڵ.
-هەندێک سەوزەوات هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە سەوزەواتەکانی وەک، سپێناخ، شێلم، کەلەرم و بڕۆکلی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تێدایە مەترسیەکی زۆریان لەسەر تەندروستی خوێنی منداڵی ساوا هەیە، بۆیە باشترە تا تەمەنی یەک ساڵی منداڵ نەیانخوات.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |