ZNA - هەولێر کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی رایگەیاند، لە دوای شەڕی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، 100 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.
ئەم لێدوانەی فۆکس نیوز دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەممە، کێڵگەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کرانە ئامانج.
ڕۆژی شەممە، 16-12-2023، هێزەکانی ئەمەریکا کراونەتە ئامانج لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
هەروەها بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا 11 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی بنکە ئەمەریکییەکان لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە، بە بەکارهێنانی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، کە خێرایی هێرشەکان دژی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی 45% زیادی کردووە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |