English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە یەکسانی گەڕایەوە
2023-12-17 [07:29 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیادا، یانەی ڤالانسیا لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەرشلۆنە بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتری بهەژێنن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 یانەی بەرشلۆنە دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 55 گۆڵی پێشکەوتنی لەڕێگەی جواو فلێکس تۆمارکرد،

بەڵام لە خولەکی 70 دا یاریزان گیامۆن گۆڵی یەکسانی یانەی ڤالانسیا تۆمارکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ گەڕایەوە پلەی سێیەم، یانەی ڤالانسیاش بە 20 خال لە پلەی 10ی ڕیزبەندیە.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad