هەولێر : ZNA هەندێک جۆری خواردن لە کاتی خواردنیاندا دەبنە هۆی دروست بوونی ئازار لە گەدەدا، ئەگەر لەگەڵ ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ترشەکان بخورێن، بە تایبەت کاتێک بە گەدەی بەتاڵ دەیخۆیت
. ئەمانە ئەو خواردنانەن کە پسپۆڕانی بواری خۆراک، هۆشداری دەدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ خواردنە دەڵەمەند بە ترشەکان نەخورێن، هەروەها کاتێک گەدەتان بەتاڵە.
١-میوەی پاپایا یەکێکە لەو خواردنانەی نابێت لەگەڵ خواردنە ترشەکان بخورێت.
٢-باشتر وایە شیر لەگەڵ ئەو خواردنانە نەخورێت، کە بە ترشەکان دەوڵەمەندن چونکە ژەهراوی دەبیت.
٣-نابێت قاوە لەگەڵ خواردنە ترشەکان بخورێت، بە تایبەت لە لایەن ئەو کەسانەوە کە نەخۆشی زراویان هەیە.
٤-باشترە ئەو خواردنانەی بە شوکولاتە دروست کراون، لەگەڵ خواردنە ترشەکان نەخورێن بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە بە تەواوەتی واز لە خواردنیان بهێنیت.
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |