ZNA:هەولێر
پڕتەقاڵ یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان کە بەهۆی بوونی چەن ڤیتامین و ڕیشاڵی ڕووەکی تیایدا کە یارمەتی پاراستنی لاشە دەدەن. چەند سوودێکی تەندروستی پڕتەقاڵ: ١- بەهۆی بوونی ماددەی کیمیایی ڕوەکیەوە تیایدا ڕێگری لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت. ٢- شەربەتی پڕتەقال دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە وەک بەردی گورچیلە. ٣- بەپێی دوو لێکۆڵینەوە لە وڵاتی ژاپۆن پڕتەقاڵ ڕێگری لە تووشبوونی شێرپەنجەی جگەر دەگرێت. ٤- ڕیشاڵەکانی ناو پڕتەقاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن. ٥- بوونی ڤیتامین "C" لەناویدا هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی زۆربەی نەخۆشیەکان وەک نەخۆشی دڵ و شێڕپەنجە. ٦- دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و باشکردنی تەندروستی دڵ، بەهۆی دەوڵەمەندی ئەم میوەیە بە پۆتاسیۆم هۆکارە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە لێدانی دڵ چونکە هەر کەمبوونەوەیەک لە پۆتاسیۆم کاردەکاتە سەر لێدانی دڵ. ٧- بەپێی لێکۆڵینەوەکان بوونی پۆلیفۆنڵ تیایدا هۆکارە بۆ دژایەتی کردنی تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad