ZNA:هەولێر
هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە توونەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، بەڵام بە پێچەوانەوە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە. ماڵپەڕی "علاجک الطبية " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنە توونەکان کردووە، بریتین لە: ١.یارمەتی سوتانی وزە دەدات: خواردنی خواردنە توونەکان ٪٨ ی وزەی جەستە دەسوتێنێت، وادەکات ئارەق بکەیتەوە و جەستەمان گەرم ببێت. ٢.تەندروستی دڵ دەپارێزێت: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنی توون دەخۆن بە رێژەی کەمتر تووشی جەڵدەی دڵ دەبن. ٣. ئازار کەمدەکاتەوە: لە کاتی خواردنی، دەمارە راگەیاندنەکان بۆ مێشک کەمدەکاتەوە، ناهێڵێت ئازار بگاتە مێشک. ٤.تەمەن درێژ دەکات: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنە توونەکان دەخۆن، ئەگەری مردنیان بە رێژەی ٪١٤ کەمدەکات. ٥.دڵخۆشی زیاد دەکات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەربدات، لە خەمۆکی و بێزاری دوورمان دەخاتەوە. ٦.لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناو دەبات کە لەناو خوێندا دروست دەبن...
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad