ZNA-هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14-12-2023) نزیکبووەوە لە 2040 دۆلار، بەڵام دوای چەند کاژێرێک گەڕایەوە نزیکەی 2030 دۆلار.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ نرخی زێڕ بکەوێتە ژێر کاریگەریی بڕیاری هەردوو بانکی ناوەندیی بەریتانیا و بانکی ناوەندیی ئەوروپا، کە دوایین کۆبوونەوەی ئەمساڵیان لەسەر سیاسەتی نەختی دەکەن.
رۆژی چوارشەممە، بەهۆی راگرتنی پرۆسەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە 1980 دۆلارەوە بەرزببووەوە بۆ نزیکەی 2023 دۆلار.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا کاژێر 10:00ـی شەوی چوارشەممە بڕیاریدا سوودی بانکی لەنێوان 5٪ بۆ 5.5٪ جێگیر بکات.
جێگیرکردنی سوودی بانکی لەو ئاستە بووە هۆکاری خێرا دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی و دابەزینی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا؛ پێنوێنی دۆلار بۆ 102.610 دابەزیوە کە کەمترین ئاستییەتی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |