ZNA:هەولێر یه‌كه‌م: كاتێك هه‌میشه هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌یت و خه‌وت لێ ناكه‌وێت، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواردنی شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه شیر ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌فیونی تێدایه كه له جه‌سته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته هۆی خه‌وتنێكی ئارام، به‌ڵام بۆ مرۆڤی هه‌سته‌وه‌ر ده‌بێته هۆی كێشه و نابێ به وزه و گه‌ده هیلاك ده‌كات و وا ده‌كات زۆربه‌ی كات هه‌ست به ماندووبوون بكه‌یت.
دووه‌م: ده‌ركه‌وتنی زیپكه له ڕووخسا، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه زۆر خواردنی شیر له هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه‌ی گه‌نجی له ڕووخسا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هۆرمۆنه‌كان له شیر، وا ده‌كات گرفت له پێست دروست ببێ و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كان له پێویستی زیاتر بن، به‌مشێوه‌یه زیپكه له ڕووخسار ده‌رده‌كات.
زۆرجار مرۆڤ تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات
سێیه‌م: قورسی هه‌رسكردن، كاتێك خواردنێك ده‌خۆیت و گه‌ده‌ت ئازار ده‌دات و تا ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌رس نابێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه، شه‌كری لاكتۆز كه له شیر هه‌یه، به ڕێژه‌ی 70% ده‌بێته هۆی ئاوسانی سك و دروستبوونی گاز و سكچوون و تێكدانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
چواره‌م: ئاڵۆزی و ئێشی مێشك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیر و شیره‌مه‌نییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و كازینیان تێدایه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه له جه‌سته و توێژینه‌وه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆری پرۆتین و كازین ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی له هزر و سه‌رئێشه و دروستبوونی كێشه له كۆئه‌ندامی ده‌مار.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |