ZNA- هەولێر
سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات لە کاتی هەڵبژاردن ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزن.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێک ئاڕاستەی لایەنگرانی دەکات و رایدەگەیەنێت، لە کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێمە خەڵکێکی پاکین و ئەوانیش گەندەڵن، بۆیە خۆتان لە گەمەی هەڵبژاردنەکانیان بپارێزن.
سەدر هەروەها، لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەستدرێژی مەکەنە سەر بنکە و وێستگەکانی دەنگدان.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |