هەولێر : ZNA پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خۆراک باس لە گەرمکردنەوەی هەندێک لە خواردنەکان دەکات کە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە و زیانی لێدەکەوێتەوە.
پزیشکەکە ئاماژە بە شەش خواردن دەکات کە نابێت گەرمبکرێنەوە، ئەوانیش: پەتاتە، مریشک، هێلکە، سپێناخ، برنج و قارچکن، ئەم خواردنانە دوای کوڵاندنیان نابێت گەرمبکرێنەوە چونکە زیانی تەندروستی زۆری دەبێت.
پەتاتە و مریشک بە هەموو شێوازەکانی ئامادەکردنیانەوە لەکاتی گەرمکردنەوەیان ژەهراوی دەبن، هێلکە ئەگەر کوڵاو بێت بەڵام پاکنەکرابێت دەتوانرێت بەوشێوە هەڵبگیریت و دوای ماوەیەکی کەم بێ گەرمکردنەوە بخورێت، گەرمکردنەوەی سپێناخ نیترات دروستدەکات کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە، برنجیش لە لیستی ئەو خواردنانەدایە کە نابێت گەرمبکرێتەوە چونکە جۆرە بەکتریایەکی تێدایە ژەهر دروستدەکات بێئەوەی هیچ بۆن و تامێکی ناخۆش دروستبکات، قارچکیش بەهەمان شێوە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |