هەولێر : ZNA گێزەر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت.
توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بەوەدەکەن خواردنەوەی شەربەتی گێزەر سوودێکی زۆری لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە، بەپێی توێژینەوەکان ئەکەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنیانەوە دەناڵێنن دەتوانن بەڕێژەیەکی گونجاو شەربەتی گێزەر بخۆنەوە، چونە چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات.
شەربەتی گێزەر یارمەتی کەمکردنەوەی خوێی کۆبوەوەی جەستە دەدات کە بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە شەربەتی گێزەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە و زیادەڕەوی تێدانەکرێت، هەروەها ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان بەرزە پێویستە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولیەکان دووربکەونەوە و بەڕێژەیەکی کەمیش قاوە بخۆنەوە.
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |