هەولێر – ZNA
باز لۆرمان، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری جیهانی، وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەری سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دەریای سوور دیاریکرا.
بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤال لە 30ـی تشرینی دووەم تاوەکو 9ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە شاری جەدە لە سعودیا سازبکرێت.
لۆرمان بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە وەک باشترین دەرهێنەر و رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە نووسینی چیرۆکی سینەما، شانۆ و ئۆپێرا.
دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە "ئێلیڤس" بوو کە لە 2022 بڵاوکرایەوە و رووداوەکانی لەبارەی گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریکی ئێلیڤس پریسلییە.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |