ZNA: هەولێر زەردەچەوە یەکێکە لەو بەهاراتانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستی دەبێت
. زۆرجار ئەو کەسانەی بەدەست فشەڵبوونی ئێسک، بەرزی کۆلیستڕۆڵ و نەخۆشییەکانی جگەرەوە دەناڵێنن زەردەچەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاردەهێنن، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات بەتایبەتی ئازاری هەوکردنی جومگەکان، ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”verywellhealth” زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەردەچەوەدا ئەم زیانانە بەجەستە دەگەیەنێت: -
دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گەدە و کرداری هەرس -
مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاددەکات -
ڕێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت -
هۆکارێکە بۆ دروستبوونی کێشەکانی جگەر -ئەگەر لەگەڵ دەرمانی خوێن مەیین بەکاربهێنرێت کاریگەری لاوەکی دەبێت -
ئەگەری خوێنبەربوون زیاددەکات -
ئاوسانی سک -
سکچوون
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |