ZNA: هەولير شیر بە بەردەوامی بەشێکە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە
. تایبەتمەندیەکانی شیری گەرم
: شیر دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمییەکان، خواردنەوەی شیری گەرم شەوان پێش نوستن یارمەتی نوستنێکی باشتر دەدات و ئازار و هەوکردنەکانی جەستە کەم دەکاتەوە، گیراوەی شیری گەرم و هەنگوین لە کۆنەوە وەک چارەسەرێک بۆ هەوکردنەکانی جەستە و پەتای وەرزی بەکارهێنراوە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و بەکتریای هەیە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، خواردنەوەی شیری گەرم و دارچینی یارمەتی تەندروستی دڵ، بەهێزبوونی بەرگری لەش و دابەزاندنی کێش دەدات.
تایبەتمەندیەکانی شیری سارد
: خواردنەوەی شیری سارد لەبەیانیاندا یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و برینی گەدە دەدات و کرداری هەرس باشتر دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە جوڵە و کرداری ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات، تێکەڵ کردنی بادەم، خورما و هەنجیر لەگەڵ شیری ساردا ماسولکەکان بەهێز دەکات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، کرداری مێشک باشتر دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، بەشێوەیەکی گشتی شیر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم لەهەموو حاڵەتێکدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ددان و ئێسکەکان هەیە.
شیری گەرم یان سارد کامیان بۆ جەستە تەندروستترن
: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە شیری سارد باشترە، بۆ چارەسەرکردنی ئازار و هەوکردنەکانی جەستە، گەروو، پەتای وەرزی و نوستنێکی باشتر شیری گەرم باشترە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |