ZNA - هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی "نەبنی"، هادی عامری، داواکارییەکەی نوێکردەوە کە حکومەتی عێراق کۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەو وڵاتە بهێنێت.
هادی عامری لە وتارێکدا کە لە میانی فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی هاوپەیمانان لە پارێزگای واست پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند، "هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری پاڵپشتی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و پاراستنی یەکڕیزی و سەروەری عێراقن"، ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپای عێراق، هاوشان لەگەڵ هێزەکانی کۆکردنەوە و پۆلیسی فیدراڵی، توانای بەرگریکردنیان لە عێراق هەیە".
عامری لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی "پێویستمان بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نییە، و دەبێت دەستبەجێ بچنە دەرەوە"، داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد کۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بهێنێت و سەروەری نیشتمانی تەواو بۆ وڵات بەدەستبهێنێت.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |