ZNA: هەولێر تەندروستی چاو: زەیتونی ڕەش توانای بینین بەهێز دەكات بە تایبەت لە شوێنە تاریكەكاندا. تەندروستی قژ و پێست: بە هۆی ئەوەی چەوریەكی تەندروستی تێدایە یارمەتی قژ
و پێست دەدات لە وشك بوونەوە دایپاریزێت
. تەندروستی كۆئەندامی هەرس: یارمەتی كەمكردنەوەی غازاتی ناوسك دەدات،هەروەها كرداری هەرس خێراتر دەكات
. كەمكردنەوەی ئازار یاخود ئازارشكێن: یارمەتیدەرێكی باشی نەهێشتنی ئازارە،وەك دەرمان بەكار دەهێنرێت بۆ نەهێشتنی هەوكردنەكان
. زەیتونی ڕەش بۆ پاراستنی دڵ: ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەندروستی دڵ و دەمارەكان،یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆل دەدات
. تێبینی:بە خواردنی ٥ دەنك زەیتونی ڕەش لە ڕۆژێكدا دەتوانی ئەم سودانەی لێ وەرگریت، هەروەها لە كێشی زیادە ڕزگارت دەكات.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |