ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێککەوتنی عێراق و وڵاتانی میسر، کوێت، یەمەن، سعودیە و ئیمارات، درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و نەهێشتنی بازرگانی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بەرپرسانی وڵاتانی گروپەکە لە کارەکانی کۆنفرانسی ساڵانەی ئیدارەی گشتی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان لەشاری بەغدا کۆبوونەوە، کە بریتیین لە میسر و کوێت و یەمەن سعوودیە و ئیمارات و نووسینگەی عەرەبی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بەیاننامەی کۆتاییدا بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری دەرچووە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی بەشداربوو بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی بازرگانی نێودەوڵەتی کرایەوە".
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |