ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی جیرۆنای کرد.
لە ئەنجامدا جیرۆنا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە بارسای خاوەن یاریگا بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا و جیرۆنای میوان دەستپێشخەری کرد و لە خولەکەکانی 12 و 40 دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان ئەرتێم دۆبییاک و میگێل تۆمارکرد،
لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 19 گۆڵێکی بۆ بەرشلۆنەی تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات
لە تایمی دووەمدا جیرۆنا بەردەوام بوو لە فشارەکانی و لە خولەکی 80دا یاریزان ڤالێری فێرناندێز گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، بەرشەلۆنەش بەردەوام بوو لە هێرشەکانی و گۆندوگان لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم گۆڵێکی تری بۆ بارسا تۆمارکردەوە، بەڵام لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو جیرۆنا گۆڵی چوارەم و دڵنیایی لەڕێگەی کریستیان ستیوانی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی جیرۆنا بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و بەرشەلۆنەش 34خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەم مایەوە.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |