ZNA: هەولێر -شیرینیەکان زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شیرینیدا زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت، لەهەڵ ئەوەشدا زیان بە تەندروستی قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی، هەروەها هۆکارێکە بۆ توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە.
-ماسی زیادەڕەوی کردن لە خواردنی ماسیدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ.
-سپێنەی هێلکە خواردنی سپێنەی هێلکەی خاو یان باش نەکوڵاو دەبێتە هۆی کەمی پڕۆتین لە لەشدا کە یارمەتی گەشەی قژ دەدات، بۆیە یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ.
-خواردنەوە گازیەکان خواردنەوە گازیەکان زیان بە قژ دەگەیەنێت و هۆکارێکی دیکەیە بۆ هەڵوەرینی قژ.
خواردنە خێراکان خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ لەگەڵ ئەوانەشدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |