ZNA: هەولێر گۆشتی سور سەرچاوەی پرۆتینە و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی، گرفتی تەندروستی دروستدەکات
.��ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر لە خواردنی گۆشتی سور بوەستیت و لەجیاتی ئەو خواردنانە بخۆیت کە ریشاڵ و کانزاکان و ڤیتامین لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، ئەنجامی باشی تەندروستی دەبێت و جەستە لە ژەهر پاک دەبێتەوە
. پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، زۆر خواردنی گۆشت، کەسەکە تووشی گێژبوون و سەر ئێشە و هەوکردن و شەکرە و جەڵتە دەکات، لەکاتێکدا رێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش بۆ لە 35٪ بەرزدەکاتەوە
. بۆ ئەمەش پێویستە کەم کەم گۆشت بخورێت بۆ ئەوەی جەستەیەکی بەهێزت هەبێت و تووشی گرفتی تەندروستی نەبیت.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |