English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندیی زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت
2023-12-09 [02:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە فرۆشتووە و بەرپرسێكی بانكیش زانیاری نوێ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زانیاریی دەخاتە ڕوو.


بەپێی داتاكانی بانكی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بانكی ناوەندی ملیارێك و 48 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو.
بەپێی ئامارەكە بە گشتی رۆژانە 209 ملیۆن و 634 هەزار دۆلار فرۆشراوە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە رۆژی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 3ی 12ی 2023ه‌وه‌ بووە، كە 219 ملیۆن و 957 هەزار دۆلار بووە، كەمترین فرۆشی دۆلاریش ڕۆژی دووشەممە 4ی12، بووە، كە 202 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە، كە نزیكی 958 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام كەمترین فرۆش بۆ دۆلاری كاش بووە، كە 90 ملیۆن و 280 هەزار دینار بووە.
ئەو دۆلارەی بانكی ناوەندی دەیفرۆشێت بۆ هەر 100 دۆلار، 132 هەزار دینار ئەژمار دەكرێت.
بە درێژایی هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دینار لە ده‌وروبه‌ری 157 هەزار بۆ نزیكی 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هەزار و 500 دیناره‌.
لای خۆیەوە، شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان رايگەیاند:" ئەو بڕەی بانكی ناوەندی فرۆشتوویەتی كەم نیە، بەڵام كێشە لەوەیە كە دۆلاری كاش كەمترە، هەروەها خواستیش لەسەر دۆلار هەر بەرزە، بۆیە ئەوەی خراوەتە ڕوو كەمتر كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار."
ئاماژەی بەوەش دا : "بەرەو كۆتایی ساڵ دەچین، بەهۆی كۆتایی ساڵ و گەشت كردن خواست لەسەر دۆلار زیاد دەبێ، ئەوەش وا دەكات نرخی بەرز بێتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا دۆخەكە بڕێك ئاسایی بێتەوە و بەهای دۆلار جێگیر بێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad