English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان
2023-12-09 [02:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی كردنەوە و داخستنی بنكەكانی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕاگەیاند.
حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، یاسای هەڵبژاردنەكان ڕوونە و دیاری كراوە كە دەنگدانی تایبەت تەنها بۆ ئاوارە و هێزە ئەمنییەكانە و هەر گروپێكی تر وەك زیندانییەكان، دەستگیركراوەكان و نەخۆشەكان ناگرێتەوە.
قەباس گوتیشی: سەبارەت بەو عێراقیانەی  كە لە دەرەوەی وڵاتن، ئەوان لە بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانەدا نین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: 24 كاتژمێر پێش ڕۆژی تایبەتی دەنگدان ،بانگەشەی كاندیدەكان كۆتایی دێت ، هەروەها كاتی دەنگدان لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەست پێدەكات تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەنگدانی تایبەت لە 16ی كانونی یەكەمەوە دەست پێدەكات، دەنگدانی گشتی-ش بۆ هاووڵاتیانە كە لە 18ی ئەم مانگە  ئەنجام دەدرێت و نزیكەی 16 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad