ZNA-هەولێر رۆژی سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 2019 دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە تەنیا یەک دۆلار بەرزبووەتەوە و لە نزیک 2020 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەردەوامیی دابەزینی نرخی زێڕ لەلایەن شرۆڤەکارانەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە.
پێنوێنی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دەپێوێت بەرزبووەتەوە بۆ 103.96 و ئەوەش بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |