ZAN- هەولێر سەرچاوەیەکی پۆلیسی ناوخۆیی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، هێزێکی ئەمنی تەقەی لە ژمارەیەک کەس کردووە کە ویستوویانە پۆستەرەکانی هەڵبژاردن لە بەغدای بدڕێنن، بەوهۆیەوەش دوو کەسیان بریندار کردووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان سەرنجیان داوە سێ کەس کە هەوڵی دڕاندنی پۆستەری هەڵبژاردنیان داوە لە ناوچەی تەعالبە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
ڕوونیشیکردەوە، لە بازگەی نزیک شوێنی ڕووداوەکە تەقەیان لێکردوون و بەهۆیەوە دوو کەسیان بریندار بوون کە یەکێکیان وەک فەرمانبەر لە وەزارەتی نەوت کاریدەکرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سێیەمیان دەستگیربکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بریندارەکان کە داوای سکاڵایان لەسەر کارمەندانی کۆنترۆڵ کردووە.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |