English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر .. شاری یابانی بۆ براندە یابانیەکان دروستدەکرێت
2023-12-05 [04:12 AM]


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محمد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەمید ئارام بوڕهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە خاوەن کۆمپانیا و پیاوانى کاری ناوخۆیی و بیانی، لە ڕێورەسمێدا، کۆمپانیای ساز کە یەکێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، پیشانگایەکی نوێی لگزسی لە شاری هەولێر کردەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، تیشک خرایەسەر بونیاتنانی شاری یابانی لە هەولێر، کە چاوەڕوان دەکرێت لە منزیکانە بۆ براندە یابانیەکان بکرێتەوە، پاشان نوێترین مۆدێلەکانی لگزس نمایش کرا، لەوانە ساڵۆن و SUV و ئۆتۆمبێلی هایبرید، کە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و لێهاتوویەکی تەواو و کارای بێهاوتا درووستکراوە.
پارێزگاری هەولێر دەستخۆشى لە خاوەنى کۆمپانیاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad