بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2020 نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە دو هەزار و 132 دۆلار.
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێر لە دو هەزار و 65 دۆلارەوە بەرزبوەوە بۆ دو هەزار و 132 دۆلار و دواتر کەم بوەوە بۆ نزیکی دو هەزار و 90 دۆلار.
ئەو بەرزبونەوەیەی نرخی زێڕ بە پێوانەییەکی مێژویی دادەنرێت لەدوای ساڵی 2020 و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 کە ئەوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک بە دو هەزار و 135 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.