ZNA - ههولێر کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک بۆردوومان کرا. گرووپێکی چەکداری شیعەکان کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن دەڵێن، پێنج چەکداریان کوژراوە و ئەمریکا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن.
دواى هێرشەکە سەباح عەلی، فەرماندەی فەوجی ئیمامی سوننەکان لە دووبز بە رووداوی راگەیاند، "دوای بیستنی دەنگێکی بەرز لە سەنگەرەکانی سنووری خەرابەڕووت، چووینە شوێنی رووداوەکە و بینیمان ئۆتۆمبێلێکی لیوای 40ی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و پێنج تەرم لە شوێنی رووداوەکە گواسترانەوە."
ئهمڕۆ گرووپى موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق وێنە و ناسنامەى ئەو پێنج چەکدارانەى بڵاوکردەوە کە لە هێرشێکی ئەمریکا لەنزیک کەرکووک کوژراون، بریتین لە: عەلی لعێبى، محەممەد قاسم، حوسێن هادى، محەممەد بەدر و عەبدوڵڵا جەواد.
هێرشەکەی شەوى رابردوو، کاروانێکی هێزەکانى حەشدی شەعبیی کردە ئامانج لە سنووری قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |