ZNA - هەولێر لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا. یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بڕایتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو لە سوودی یانەی بلۆز کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا چێڵسی دوو گۆڵی لە خولەکی 17 و 21 لەلایەن یاریزانان ئینزۆ فێرناندێز و لیڤی کلۆویل تۆمارکرد،
بەڵام لە خولەکی 43 یانەی برایتۆن جیاوازیەکەی کەم کردەوە و بۆنانۆتی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یانەی برایتۆن باشتر بینرا، بەڵام ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ چێڵسی هەژمارکرد و یاریزان ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی لە خولەکی 65 یانەکەی کردە خاوەن سێیەم گۆڵ، لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی دووەمدا پێدرۆ دووەم گۆڵی بۆ برایتۆن تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی 10ی ڕیزبەندی گرتووە ، بڕایتۆنیش بە 22 خاڵ لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |