ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 14ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد میوانداری فولهامی کرد.
لە یاریێکی دراماتیکی یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە فولهامی میوانی بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، گۆڵەکانی لیڤەرپوول لە خولەکی 20 و 38 گۆڵپارێز لینۆ بەهەڵە لە خۆیان و ئالیستەر تۆمارکرد،
گۆڵەکانی یانەی میوانیش هەریەکە لە هاری ویلسن و کێنی تێت لە خولەکەکانی 24 و سێی زیادکراوی تایمی یەکەم تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، فولهام توانی گۆڵی سێیەم لە خولەکی 80دا تۆماربکات و پێشکەوێت،
بەڵام لیڤەرپوول بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو توانی دوو گۆڵی لەسەر یەک لە خولەکەکانی 87 و 88 لەڕێگەی یاریزانان ئێندو و ئەلیکساندەر ئارنۆلد تۆماربکات و یارییەکە لە سوودی خویان کۆتایی پێبهێنێت.
بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بەشێوەیەکی کاتی بەکۆکردنەوەی 31 خاڵ، فۆلهامیش لە پلەی 14 دایە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |