ZNA- هەولێر
شاندێکی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن عێراق گەیشتە ئێران.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەمبارەیەوە بڵاویکردەوە، سەردانەکەی موحسین مەندەلاوی بۆ ئێران لەسەرداوای ئەنجومەنی شورای ئێران بووە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەشداوە، شاندەکەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبنەوە و ئەجێندای سەردانەکەشیان بەهێزکردنی پەیوەندیی دوو لایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەیەییەکانە و هەروەها زیادکردنی هەماهەنگی بەجۆرێک لەخزمەتی گەلانی عێراق و ئێراندا بێت.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |